بە پێی ڕاپۆری دوێنێ دووشەممەی ماڵپەڕی سومرییە نیوز، تەرمی قوربانیانی کوشتاری سپایکەر خرابۆ نێو ئەو سێ گۆڕە کە لە نزیک کۆشکەکانی سەرۆک کۆماریی رژیمی سەددام لە تکریت دۆزراوەتەوە.
گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ژۆئەنی٢٠١٤داو پاش داگیرکردنی موسڵ، هەزار و ٧٠٠ لاوی ئێراقی کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی باشوور و ناوەندی ئێراق بوون و بۆ تێپەڕاندنی خولەکانی مەشقی سەربازی هاتبوونە پێگەی سپایکەر لە باکووری تکریت، گرت وئەوانی بەکۆمەڵ و بەشێوەیەکی هۆڤانە کوشت.
پێشتر وەزارەتی دادی ئێراق لەگرتووخانەی ناوەندیی ناسرییە هەڵکەوتوو لە پارێزگای زیقار-باشووری ئێراق- بڕیاری ئێعدامی٣٦ تاوانباری کارەساتی سپایکەری دەرکردبوو.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزە ئاسایشییەکانی بەغدا، ٢٦مووشەکیان لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پێتەختی ئێراق دۆزییەوەو دەستیان بەسەرداگرتن.
هێزە ئێراقییەکان هەروەها هەمارێکی گەورەی تەقەمەنی گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان لە شاری فەلوجەی پارێزگای ئەنبار دۆزییەوە کە لەو هەمارەدا، بڕی زۆری چەکەمەنی، مووشەک و ماددەی تەقینەوەیی پاشەکەوت دەکراو ڕادەگیردرا...
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٨
News ID: 777141
هێزە ئێراقییەکان، سێ گۆڕی بەکۆمەڵی نوێیان لە تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاعەدینی ئێراق، دۆزییەوە.